پارێزگاری هەولێر و پارێزگاری کوردستان کۆبوونەوە

پارێزگاری هەولێر و پارێزگاری کوردستان کۆبوونەوە

پارێزگاری هەولێر و پارێزگاری کوردستان کۆبوونەوە

ئەمڕۆ سێشەممە 2025.5.20، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لە پەراوێزی سێیەمین کۆبوونەوەی هاوبەشی پارێزگارانی پارێزگاکانی هاوسنووری هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران، لەگەڵ ئارەشی زرێ تەنی لهۆنی، پارێزگاری کوردستان کۆبۆوە.

لە کۆبوونەوەکەدا، هەردوولا جەختیان لە سەر بەرەوپێشبردن و باشترکردن و بەهێزکردنى جوڵەى بازرگانی و پیشەسازیی لە سەرجەم سێکتەرەکان و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران کردەوە.

لەلایەن خۆیەوە پارێزگاری هەولێر، وێڕای سوپاسی پارێزگاری کوردستان بۆ پێشوازییەکەی، هەموو ئامادەییەکی خۆی بۆ بەرەپێشبردنی پەیوەندییەکان و باشترکردن جوڵەی بازرگانی و پیشەسازیی، لە نێوان پارێزگای کوردستان و پارێزگای هەولێر لە سەرجەم سێکتەرەکان نیشاندا.

گوتیشی، دیداری ئەمڕۆمان لەگەڵ ئێوەدا یەکەمین دیدارە، بەڵام خواستی ئێمە ئەوەیە دوای ئەو دیدارانە لێکتێگەیشتن و ڕێککەوتنی نێوانمان پەرەی زیاتری پێبدرێت و پەیوەندییەکانمان لە هەموو ئاست و سێکتەرەکان بەرەو پێشچوونی زیاتر بەخۆیەوە ببینێت.

لە کۆتاییشدا، بەفەرمی بانگهێشتی پارێزگاری کوردستانی کرد بۆ سەردانی کردنی هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان، لە بەرامبەردا پارێزگاری کوردستان بە خۆشحاڵییەوە بانگهێشتنامەکەی پارێزگاری هەولێری قەبوڵکرد.