پارێزگاری هەولێر و پارێزگاری کرمانشا کۆبوونەوە
پارێزگاری هەولێر و پارێزگاری کرمانشا کۆبوونەوە
ئەمڕۆ سێشەممە 2025.5.20، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لە پەراوێزی سێیەمین کۆبوونەوەی هاوبەشی پارێزگارانی پارێزگاکانی هاوسنووری هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران، لەگەڵ د.مەنوچەهر حبیبی، پارێزگاری کرمانشا کۆبۆوە.
لە کۆبوونەوەکەدا، پارێزگاری کرمانشا، پوختەیەکی لەبارەی شارەکانی لەڕووی پیشەسازیی و بازرگانی و گەشتیاری پێشکەش کرد و جەختی لە پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران و بە هێزکردنی جموجۆڵی بازرگانی هەولێر و کرمانشا کردەوە.
لەلایەن خۆیەوە پارێزگاری هەولێر، وێڕایی تەئکیدکردنەوە لەسەر پتەوکردنی پەیوەندییەکان و بەهێزکردنی جممجۆڵی بازرگانی، هیوای خواست بە هاوکاری و هەماهەنگی زیاتری بەڕێزیان، ڕێو شوێن و میکانیزمى پەیویست بە پەیوەندییە بازرگانی و پیشەسازییەکانی نێوان هەولێر و کرمانشا، بەرەوپێشچوونی زیاتر بەخۆیەوە ببینێ.
پاشان بەفەرمی بانگهێشتی پارێزگاری کرمانشای کرد بۆ سەردانی کردنی هەولێری پایتەخت و لەلایەن خۆیەوە پارێزگاری کرمانشا بە سوپاسەوە بانگهێشتنامەکەی قەبوڵکرد.