پارێزگاری هەولێر و پارێزگاری ئازربایجانى ڕۆژئاوا (ورمێ)، جەختیان لە بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکانی نێوانیان کردەوە

پارێزگاری هەولێر و پارێزگاری ئازربایجانى ڕۆژئاوا (ورمێ)، جەختیان لە بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکانی نێوانیان کردەوە

پارێزگاری هەولێر و پارێزگاری ئازربایجانى ڕۆژئاوا (ورمێ)، جەختیان لە بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکانی نێوانیان کردەوە

دوای نیوەڕۆی رۆژی سێشەممە 2025.5.20، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لە پەراوێزی سێیەمین کۆبوونەوەی هاوبەشی پارێزگارانی پارێزگاکانی هاوسنووری هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران، لەگەڵ ڕەزا ڕەحمانى، پارێزگاری ئازربایجانی ڕۆژئاوا (ورمێ) کۆبۆوە.

لە کۆبوونەوەکەدا، کە شاکر حسێن، بەرپرسی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و ئێران و مەسعود باتلی، بەرپرسی کۆمەڵگای سنووری نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران ئامادەی بوو، وێڕای ئەوەی هەردوولا تەئکیدیان لە بەرەوپێشبردن و باشترکردن و بەهێزکردنى جوڵەى بازرگانی و ئابووری لە نێوان هەردوو پارێزگا کردەوە، خۆشحاڵى خۆیان نیشاندا بە جێبەجێکردنى تەواوى خاڵەکانى ڕێککەوتنامەى نێوان هەردوو پارێزگا و ئەو بەرەوپێشچوونانەى هاتۆتە ئاراوە.

هەروەها سوپاسى تیمى هەردوولا و هەموو ئەوانەش کرا کە ڕۆڵیان هەبووە لەواژووکردنی ڕێککەوتنامەکە و پابەندن بوون بە جێبەجێکردنى خاڵەکانى.

لەوبارەیەشەوە، پارێزگاری هەولێر، خۆشحاڵی خۆی نیشاندا کە بە هۆی ڕێککەوتنامەی نێوانیان، جگە لە پەرەپێدانی جموجۆڵی بازرگانی و ئابووری و گەشتیاری لە دەروازەی سنووری حاجی ئۆمەران - تەمەرچین، پەیوەندییەکانیان لەگەڵ شارەکانی تری کۆماری ئیسلامی ئێران فراونتر بووە.

لە بەشێکى ترى کۆبوونەوەکەدا، سەبارەت بە ئامادەکارییەکانى ئەمساڵ بۆ هاتنی زیارەتکارانی ئێران لەڕێگەی مەرزی حاجی ئۆمەران - تەمەرچین و مانەوەیان لە هەولێری پایتەختی هەرێم و چوونیان بۆ شوێنە پیرۆزەکانی عێراق، هەردوولا تیمەکانیان ڕاسپارد لەم ساڵدا ئەوپەڕی ئامادەباشی بکرێت بۆ خزمەتکردنیان.

لە خاڵێکی تری کۆبوونەوەکەدا، پارێزگارى هەولێر، پرسی کردنەوەی دەروازەی سنووری "سیدەکان، کێلەشینی" خستە ڕوو و تەئکیدی لەوەکردەوە کە وەک حکومەتى هەرێمى کوردستان هەموو ئامادەکارییەک کردەوە، ئامادەی بۆ کردنەوەی ئەو دەروازەییە، پاشان تیشک خرایەسەر کردنەوەی هێڵی ئاسمانی نێوان ورمێ و هەولێر، بۆ ئەومەبەستەش پارێبگاری هەولێر، جەختی لەوەکردەوە کە وەک هەرێمی کوردستان هیچ لارییەکمان لەو بارەیەوە نییە، بۆ ئەو مەبەستەش هەردوولا هاوڕابوون دەستبکرێت بە داڕشتنی میکانزمێکی هاوبەش.