هه‌ولێر ... له‌سه‌ر قه‌ڵات پێشوازی له‌ ئه‌حمه‌د داود ئۆگلو سه‌رۆكی پارتی ئایندەی تورکیا كرا

هه‌ولێر ... له‌سه‌ر قه‌ڵات پێشوازی له‌ ئه‌حمه‌د داود ئۆگلو سه‌رۆكی پارتی ئایندەی تورکیا كرا

هه‌ولێر ...
له‌سه‌ر قه‌ڵات پێشوازی له‌ ئه‌حمه‌د داود ئۆگلو سه‌رۆكی پارتی ئایندەی تورکیا كرا

ئێواره‌ی ئه‌مرۆ رێكه‌وتی پێنجشه‌ممه‌ 22.5.2025، هێمن قادر پاریزگاری هەولێر به‌ وه‌كاله‌ت، بەیاوەری فەلاح حەسەن، سەرۆکی کۆمیسیۆنی باڵای بووژانەوەی قەڵای هەولێرو عەمید خەسرۆ غازی، بەڕێوەبەری کاروباری ناوخۆی پارێزگا، لەسەر قەڵای مێژووی هەولێری پایتەخت پێشوازیان لە ئه‌حمه‌د داود ئۆگلو سه‌رۆكی پارتی ئاینده‌و شاندێکی باڵای پارتەکەی كرد.
لە دیدارێكدا هێمن قادر پاریزگاری هەولێر به‌ وه‌كاله‌ت، لەگەل فەلاح حەسەن وێرای به‌خێرهێنانی گه‌رمی شاندی میوان، خۆشحاڵیان به‌و سه‌ردانه‌ی بۆسه‌ر قه‌ڵات و شوێنه‌ كه‌لتووریه‌كانی سەر قەڵات نیشاندا، و جەختیان لەسەر مێژووی پرشنگداری مێژووی قەڵات کرد، کە تاکە شوێنە تاوەکو ئێستا ژیانی تێدا بەردەوامە، هەر لەو میانەدا چەند گۆرانیەکی کەلتووری کوردی و تورکی بە هاوبەشی لە ماڵی کەلتووری زانکۆی جیهان پێشکەشکرا…
دواتر شاندی میوان سەردانی بازاری قەیسەری هەولێرو چایخانەی مەچکۆیان کردو لەگەڵ دوکاندارو هاوڵاتیان گفتوگۆیان ئاڵوگۆر کرد…
له‌ گفتوگۆیه‌كاندا باس له‌ هەوڵەکانی حکومەت بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری و پتەوترکردنی ئاسایش و سەقامگیری کرا، هەروەک گفتوگۆ لەبارەی جێبەجێکردنی پڕۆژەی هاوبەش لە هه‌ولێر کرا، کە ببێتە هۆی فراوانبوونی هەماهەنگی نیوان هه‌رێمی كوردستان و تورکیا ئەوەش لە چوارچێوەی پشتیوانیکردنی حکومەتی هه‌رێم بەو ئاراستەیە.