عەنکاوا... سەردانی سەرۆکی ئیبارشیەی کوردستان و موسڵی سریان ئەرتادۆکس
عەنکاوا...
سەردانی سەرۆکی ئیبارشیەی کوردستان و موسڵی سریان ئەرتادۆکس
ئەمڕۆ چوارشەممە 2025.6.25، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و د.زانا مەلاخالید، بەرپرسی لقی2، بە یاوەری نەبەزعەبدولحەمید، قائیمقامى قەزایی عەنکاوا بە وەکالەت و تەیب زرار، بەڕێوەبەری گشتیی ئاوقافی هەولێر، لە سەنتەری قەزایی عەنکاوا، سەردانی مەتران نیقۆدیمۆس داود مەتی شەرەف، سەرۆکی ئیبارشیەی کوردستان و موسڵی سریان ئەرتادۆکسیان کرد.
لە دیدارەکەدا، جەخت لە پەرەپێدانی زیاتری پێکەوە ژیانی ئاینی لە هەرێمی کوردستان کرایەوە و ئاماژە بەوەدرا کە بە یاسا مافەکانی پێکهاتەکان پارێزراوە و پەیوەندیەکی باش لەنێوان سەرجەم ئایین و پێکهاتەکاندا هەیە.
هەروەها تیشک خرایەسەر ئەوەی ئەمڕۆکە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەرێمی کوردستان بەگشتی و هەولێری پایتەخت بەتایبەتی بۆتە نمونەی باڵای پێکەوە ژیان، ئەوەش لە کاتێکدا کە لە هەندێک وڵاتانی دیکەی ناوچەکە مافی زۆربەی پێکهاتەکان پێشێل دەکرێت.