عەنکاوا ... سەردانی کەنیسەی ڕۆژھەڵاتی ئاشووری
عەنکاوا ...
سەردانی کەنیسەی ڕۆژھەڵاتی ئاشووری
دوای نیوەڕۆی رۆژی چوارشەممە 2025.6.25، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و د.زانا مەلاخالید، بەرپرسی لقی2، بە یاوەری نەبەزعەبدولحەمید، قائیمقامى قەزایی عەنکاوا بە وەکالەت و تەیب زرار، بەڕێوەبەری گشتیی ئاوقافی هەولێر، لەسەنتەری قەزایی عەنکاوا سەردانی کەنیسەی ڕۆژھەڵاتی ئاشووریان کرد و لەلایەن "قەشە مارتن نەبيل نيقولا" پێشوازیان لێکرا.
لە دیدارەکەدا گفتوگۆ لە بارەی
برەودان بە پێکەوەژیانی ئاینی لە هەرێمى کوردستان کرا، کە بۆتە مەڵبەند و نموونە لە ناوچەکەدا، لەوبارەیەشەوە تەئکید لەوە کرایەوە، هەرێمى کوردستان لە نێویشدا هەولێرى پایتەخت هەمیشە لانکەى پێکەوەژیان و لێبوردەیى و ئاشتەوایى بووە بۆ هەموو پێکهاتەکان هەر بەو جۆرەش دەمێنێتەوە.