عەنکاوا... سەردانی سەرۆکی ئیبارشیەی حدیابی کەنیسەی ڕۆژھەڵاتی کۆن
عەنکاوا...
سەردانی سەرۆکی ئیبارشیەی حدیابی کەنیسەی ڕۆژھەڵاتی کۆن
دوای نیوەڕۆی رۆژی چوارشەممە 2025.6.25، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و د.زانا مەلاخالید، بەرپرسی لقی2، بە یاوەری نەبەزعەبدولحەمید، قائیمقامى قەزایی عەنکاوا بە وەکالەت و تەیب زرار، بەڕێوەبەری گشتیی ئاوقافی هەولێر، لەسەنتەری قەزایی عەنکاوا، سەردانی مەتران شمعون دانيال، سەرۆکی ئیبارشیەی حدیابی کەنیسەی ڕۆژھەڵاتی کۆنیان کرد.
لە دیدارەکەدا پرسی پێکەوە ژیان و یەکتر قبوڵکردن گفتوگۆیان لەبارەوە کراو دووپات لە پتەوکردنی زیاتری کرایەوە و هەردوولا هاوڕابوون لەسەر ئەوەی هەرێمى کوردستان لە نێویشدا هەولێرى پایتەخت هەمیشە لانکەى پێکەوەژیان و لێبوردەیى و ئاشتەوایى بووە بۆ هەموو پێکهاتەکان هەر بەو جۆرەش دەمێنێتەوە.