عەنکاوا... سەردانی سەرۆکی ئیبارشیەی حدیابی سریانی کاسۆلیک
عەنکاوا...
سەردانی سەرۆکی ئیبارشیەی حدیابی سریانی کاسۆلیک
دوای نیوەڕۆی رۆژی چوارشەممە 2025.6.25، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و د.زانا مەلاخالید، بەرپرسی لقی2، بە یاوەری نەبەزعەبدولحەمید، قائیمقامى قەزایی عەنکاوا بە وەکالەت و تەیب زرار، بەڕێوەبەری گشتیی ئاوقافی هەولێر، لەسەنتەری قەزایی عەنکاوا، سەردانی مەتران نەسنائێل نزار، سەرۆکی ئیبارشیەی حدیابی سریانی کاسۆلیکیان کرد.
لە دیدارەکەدا هەردوولا کۆک بوون لەسەر ئەوەی هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ لە ناوچەکەدا بۆتە مەڵبەندی بەیەکەوە ژیانی ئاینی و نەتەوەیی پێکهاتەکان و نمونەی بەرزی بەیەکەوە ژیان، ئەوەش سەلمێنەری ئەو ڕاستییە، کە كوردستان كۆنترین شوێنی سەر زەوییە و نیشتمانی پێکهاتە جیاوازەکان و سەرهەڵدانی شارستانییەتە بەراییەكانە.