هەولێر.. کۆبوونەوەیەک بۆ باشترکردنی جوڵەی بازرگانی
هەولێر..
کۆبوونەوەیەک بۆ باشترکردنی جوڵەی بازرگانی
ئەمڕۆ دووشەممە 2025.7.7، بە ئامادبوونی ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و د.محمد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان و موسا ئەحمەد، سەرۆکی دەزگای خێرخوازی بارزانی و سەروەر کمال، بریکاری وەزارەتی بازرگانی و نەبەز عەبدولحەمید، قائیمقامی ناوەندی و نەوزاد کامیل، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێم و هۆگر عەلی، بەڕێوەبەری بازرگانی هەولێر، لە ئۆفیسی سەرەکی دەزگای خێرخوازی بارزانی لە هەولێر، بەمەبەستى چارەسەرکردنى کێشە و گرفتى ئابووری و بە هێزکردنى جوڵە و ڕهوشی بازرگانی کۆبوونەوەیەک لەگەڵ خاوەن کۆگا و کارگەکانی بواری خۆراک ئەنجامدرا.
له كۆبوونهوهكهدا، تیشكی خرایە سەر ڕەوشی ئابووری و چۆنیەتى بەهێزکردنى جوڵەی بازرگانی و دۆخی بازاڕ و پێداویستییەکانی هاوڵاتییان و چۆنیەتی دۆزینەوەی رێگاچارەى گونجاو بۆ كێشە ئابووری و بازرگانییەکان.