بەنزیکەى (1 ملیار دینار)... قیڕتاوکردنی (31) شەقام و دروست کردنی ئاوەڕۆ لە گەڕەکی ژیان دەستیپێکرد

بەنزیکەى (1 ملیار دینار)... قیڕتاوکردنی (31) شەقام و دروست کردنی ئاوەڕۆ لە گەڕەکی ژیان دەستیپێکرد

بەنزیکەى (1 ملیار دینار)...
قیڕتاوکردنی (31) شەقام و دروست کردنی ئاوەڕۆ لە گەڕەکی ژیان دەستیپێکرد

ئه‌مڕۆ یەکشەممە 2023.5.14، بە گوژمەی نزيكەى (1 مليار دینار) لە سەر بودجەى پارێزگاى هەولێر، لە گەڕەکی ژیان دەستکرا بە جێبەجێکردنى پرۆژەی قیڕتاوکردنی (31) شەقام و دروست کردنی ئاوەڕۆ.
پڕۆژەکە پێکهاتووە لە:-
قیڕتاوکردنی (31) شەقامى ناوخۆیى گەڕەکى ژیان بە درێژی ( 4480 م) و بە ڕووبەری (33770 م2) و دروست کردنی ئاوەڕۆ بە درێژی ( 2600م).