هەولێر .... پڕۆسەى هەڵبژاردنی دەستەی کارگێڕی یانەی وەرزشى هەولێر بەڕێوەچوو

هەولێر .... پڕۆسەى هەڵبژاردنی دەستەی کارگێڕی یانەی وەرزشى هەولێر بەڕێوەچوو

هەولێر ....
پڕۆسەى هەڵبژاردنی دەستەی کارگێڕی یانەی وەرزشى هەولێر بەڕێوەچوو

ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 2025.7.15، بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و سەرۆكى فەخری یانەکە و بە بەشداری ئەندامانی دەستەی گشتیی، لە هۆڵى پێشەوایی هەولێرى پایتەخت لە پرۆسەیەکی ئازاد و دیمکراسیدا هەڵبژاردنی دەستەی کارگێڕی یانەی وەرزشی هەولێر بەڕێوەچوو.

لە ڕێورەسمەکەدا، پارێزگاری هولێر، وێڕای پیرۆزبایی لە یانەى وەرزشى هەولێر بۆ بە ئەنجام گەیاندنى پڕۆسەکە، ئومێدى سەرکەوتنی بۆ بەربژێران خوست. هەروەها دڵنیایی کردنەوە، بۆ لەمەودوا بە گڕوتینی زیاتر هەموو هەوڵەکان دەخرێنەگەڕ بۆ زیاتر بەرە و پێشبردنی یانەی وەرزشى هەولێر، گوتیشى، " وەکو پارێزگای هەولێر هەرچیەک لە تواناماندابێت لە پاڵپشتی و هاریکاری یانەى دایک درێغی لێناکەین ".

جێگەی باسە، هەڵبژاردنی دەستەی کارگێڕی یانەی وەرزشی هەولێر، بە بەشداری 237 ئەندامی دەستەی گشتیی ئەنجامدەدرێت و تێیدا 10 ئەندام هەڵدەبژێردرێت، 7 ئەندام وەک دەستەی کارگێڕی و 3 ئەندامى یەدەگ.