هەولێر .. کۆبونەوەیەک لەگەڵ بەشێک لە کوتلەی وەزاری پارتی لە حکومەتی هەرێم

هەولێر .. کۆبونەوەیەک لەگەڵ بەشێک لە کوتلەی وەزاری پارتی لە حکومەتی هەرێم

هەولێر ..
کۆبونەوەیەک لەگەڵ بەشێک لە کوتلەی وەزاری پارتی لە حکومەتی هەرێم

‏‎رۆژی چوارشەممە ٣٠ / ٧ / ٢٠٢٥، لەکۆبونەوەیەکدا بە سەرپەرشتی د.پشتیوان سادق، بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارتی لە هەولێر و بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و چیا هەرکی و چنار سەعد عەبدوڵڵا یاریدەدەرانی بەرپرسی مەکتەب و د. زانا مەلا خالید، بەرپرسی لقی دوو، کۆبونەوەیەک لەگەڵ بەشێکی لە کوتلەی وەزاری پارتی لە حکومەتی هەێمی کوردستان بەڕێوەچوو.

لەکۆبوونەوەکەدا، پێداگیری لەپاساوە نا دەستوریەکانی حکومەتی عێراق لە بەرانبەر خەڵکی ھەرێمی کوردستان کرایەوا، کەبەشێوەیەکی ناداد پەروەیی و نایاسایانە، موچەو مافی خەڵک وەک بابەتێکی سیاسی بەکاردەھێنن، سەرەرای ئەوەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ئەوەی پێویست بووە بەپێی یاساو دەستوور، ئەرکەکانی بەجێ گەیاندووە، خەڵکی کوردستان مافی ڕەوای خۆیەتی کە موچەی پارێزراو بێ، بەڵام حکومەتی عێراق بەمەبەستی لاوازکردنی قەوارەی دەستووری ھەرێمی کوردستان و پێشکەوتنەکانی، موچەی خەڵکی سەربەرزی کوردستان وەک بارمتە بەکاردەھێنێت .

‏‎لە تەوەرێکی تردا، بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی هەولێر، ھەوڵەکانی بەڕێز سەرۆکی حکومەتی کوردستانی خستەڕوو لەئەنجامدانی ھەموو ڕێکارە یاساییەکان لەپێناوی بەرژەوەندی خەڵک و موچەخۆران، ئومێد دەکەین، کەلەئایندەیەکی نزیکدا ئەم کێشە دروستکراوانە چارەسەر بن .

‏‎ھەروەھا ژمارەیەک پرۆژەی ستراتیژی حکومەتی کوردستانی خستەڕوو، بەتایبەتی (پڕۆژەی ئاو) بۆ شاری ھەولێرو دابینکردنی (کارەبای ٢٤ کاتژمێری) (ڕێگاو بان ) دروستکردنی چەندین( بەنداو پۆند) و پاراستنی سەروەتی نیشتمانی ئاو ھەروەھا بەرەو پێشتربردنی کەرتی ئاودێری و کشتوکاڵ وئاژەڵداری پاراستنی ژێرخانی سروشتی .