پارێزگاری هەولێر، پێشوازیی له شاندێكی رێکخراوی کوردستان فاوندەیشن كرد ...
پارێزگاری هەولێر، پێشوازیی له شاندێكی رێکخراوی کوردستان فاوندەیشن كرد ...
سه‌ر له‌به‌یانی ئەمرۆ پێنجشەممە 31.7.2025 ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لە دیوانی پارێزگا، پێشوازیی له شاندێكی رێکخراوی کوردستان فاوندەیشن كرد.
پارێزگاری هەولێر، وێرای به‌خێرهێنانیان، ئاماژه‌ی به ڕۆلی تیمی رێکخراوی کوردستان فاوندەیشن كرد، كه له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا هه‌نگاوی شیاوی خزمه‌تكردنیان به توێژی گه‌نجان و كاره خزمه‌تگوزاریه گشتییه‌كان كردووه، ئاماژه به‌وه‌شكرا، كه کوردستان فاوندەیشن به ڕه‌چاوكردنی ئیتیك و كاركردن به پره‌نسیپه‌كانی هاوچه‌رخ له‌چوارچێوه‌ی كلتووری ڕه‌سه‌نایه‌تی، به‌های زیاتر به كاری مه‌ده‌نی و رێكخراوه‌یی ده‌دات .
له‌و دیداره‌دا بیر‌و ڕا له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك بیرۆكه‌ی كاركردن ئاڵوگۆر كرا .