سەنتەری چالاکی كۆمەڵایەتی كەورگۆسك بە تێچووی 500 ملیۆن دینار کەوتە خزمەتی هاووڵاتییان
سەنتەری چالاکی كۆمەڵایەتی كەورگۆسك بە تێچووی 500 ملیۆن دینار کەوتە خزمەتی هاووڵاتییان
دوای ئەوەی لە کۆبوونەوەیەک لە پارێزگای هەولێر لە لایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی هەولێر داوا لە ڕێكخراوی UNHCR كرا باڵەخانەیەك لە كەورگۆسك بۆ چالاكی كۆمەڵایەتی دروست بكرێت، ڕێكخراوی ناوبراو ئەم كارەی ئەنجامداو دوای تەواو بوونی باڵە خانەكە و دابین كردنی كەلوپەلی پێویست بۆی، سەنتەری چالاكی كۆمەڵایەتی كرایەوە.
رۆژی یەکشەممە17.8.2025
یوسف چاوشین بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەلایەتی هەولێر ، خاتوو حەیات عیسا شیخان بەرێوەبەری ناحیەی كەورگۆسك کارەکانی "سەنتەری چالاكی كۆمەڵایەتی كەورگۆسك" و چالاکییەکانی دەستی پێ کرد.
لەیەکەم خولی ئەو هاوینەیە زیاتر لە 100 منداڵ و 70 ژن بەشداریان کردووە و خولی جۆراوجۆریان بۆ دەکرێتەوە.
مەبەست لە كردنەوەی ئەم سەنتەرە، كار كردنە لە سەر كێشە كۆمەڵایەتیەكان و چارەسەر كردنیان لە ڕێگای بەڕێوەبردنی كەیس، پاڵپشتی دەروونی و كۆمەڵایەتی، هەروەها بڵاو كردنەوەی هۆشیاری گشتی و کردنەوەی خولی جۆراو جۆر …
ئەو باڵەخانەیە بە تەواوی پێداویستییەكانی ئامادەیە و لەسەر رووبەری 1194 مەتر دروست كراوە تێچووی 500 ملیۆن دینارە، لە ساڵی 2021 لە کۆبوونەوەیەک لە پارێزگای هەولێر لەسەر داوای بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی هەولێر لەلایەن UNHCR دەست بە دروستکردنی کراو و ئەمساڵ کرایەوە.