پارێزگارى هەولێر، پێشوازیى لە هونەرمەند فوئاد عەلى کرد

پارێزگارى هەولێر، پێشوازیى لە هونەرمەند فوئاد عەلى کرد

پارێزگارى هەولێر، پێشوازیى لە هونەرمەند فوئاد عەلى کرد

ئەمرۆ دووشەممە 2025.8.18، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولیر، لەدیوانى پارێزگا، پێشوازیی لە هونەرمەندى پەیکەرتاشى شارى هەولێر فوئاد عەلى کرد.

لە دیدارەکەدا، کە فەرهەنگ غەفور، بەڕێوەبەرى گشتیى ڕۆشنبیرى وهونەرى هەولێر ئامادەى بوو، دواى ئەوەى هونەرمەند کورتەیەکى لە بارەى کارە هونەرییەکانى باسکرد، گفتوگۆ لە بارەى چۆنیەتى پێشخستن و گه‌شه‌پێدانى هونه‌رى پەیکەرتاشى و شێوەکارى بەشێوەیەکى بەگشتیى كرا و جه‌خت لە پێویستى بایه‌خدان زیاتر به داهێنانى هونه‌ری لە هەرێمى كوردستان كرایه‌وه‌.

لەلایەن خۆیەوە پارێزگارى هەولێر، وێڕاى دەستخۆشى لە هونەرمەند بۆ کارە هونەرییەکانى، هیواى سەرکەوتنى بۆ خواست و ئامادەیی هەر هاوکارى و هەماهەنگی و ئاسانکارییەکى بۆ سەرخستنى کارە هونەرییەکانی نیشاندا.

جێگەى باسە، فوئاد عەلى، لە ساڵی 1951 لە شاری هەولێر لەدایک بووە، ساڵی 1974 ڕووى کردۆتە وڵاتى ئیتاڵیا و لە ئەکادیمیای هونەرە جوانەکانى ڕۆما خوێندوویەتى، ماوەى 50 ساڵە لەو وڵاتە دەژى، تائێستا لە کارى پەیکەرسازی و هونەری گرافیکدا بەردەوامە و کارە هونەرییەکانیشى بە کەرەستەی جۆراوجۆرن، لەوانە مەڕمەڕ، گڕانایت و گڵی ئاگرینی فرەڕەنگ، هەروەها وێنەکێشانی میدیای تێکەڵاو لەسەر کاغەز.