پارێزگاری هەولێر، هاوخەمی و پشتیوانی خۆی بۆ هەڵەبجە دەردەبڕێت
پارێزگاری هەولێر، هاوخەمی و پشتیوانی خۆی بۆ هەڵەبجە دەردەبڕێت
ئەمڕۆ سێشەممە 2025.8.19، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری ههولێر لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ نوخشە ناسح، پارێزگارى هەڵەبجە، سەبارەت بە ئاگر کەوتنەوهكهی دارستانەکانی هەڵەبجە کە لە دوای نیوەڕۆی یەکشەممە 17ـی ئابهوه كهوتووهتهوه و له ئهنجامدا تا ئێستا هاووڵاتییەکی خۆبەخش و کارمەندێکی پۆلیسی دارستان گیانیان لهدهستداوه و زیانێکی زۆرى بە سروشت و ژینگەی دەڤەرەکە گەیاندووە، وێڕای ھاوخەمی پارێزگا و خەڵکی شارى هەولێر، سەرەخۆشی لە خانەواده و كهسوكاری ههردوو قوربانییهكه كرد.
ئامادەیی پارێزگاى هەولێر و تیمى فەرمانگە پەیوەندیدارەکانیشى نیشاندا، بۆ ھەرچی پشتیوانی و پێویستى و هاوکارییە بۆ شاری هەڵەبجە و کوژاندنەوە و کەمکردنەوەی زیانەکان و کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە.