هه‌ولێر ... مەراسیمی دابەشکردنی خەڵاتی سەربازی ون به‌سه‌ر خزمەتگوزارەکانی خانەی بەساڵاچوان
هه‌ولێر ...
مەراسیمی دابەشکردنی خەڵاتی سەربازی ون به‌سه‌ر خزمەتگوزارەکانی خانەی بەساڵاچوان
ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه رێكه‌وتی 20.8.2025 بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر، و یوسف چاوشین، بەڕێوەبەری گشتی چاودێریی گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی هەولێرو شێخ زەیتۆ تۆفیق بەڕێوبەری چاودێریی كۆمه‌ڵاتیه‌تی هه‌ولێر، و سه‌نگه‌ر جه‌مال به‌رێوه‌به‌ری خانه‌ی به‌ساڵاچووانی هه‌ولێر، له خانه‌ی به‌ساڵاچووانی هه‌ولێر به‌شداریان له مەراسیمێكی تایبه‌ت به دابەشکردنی خەڵاتی سەربازی ون كرد، كه ئه‌مجاره‌یان به‌سه‌ر خزمەتگوزارەکانی خانەی بەساڵاچووانی هه‌ولێر به‌خشرا ...
پارێزگاری هه‌ولێر وێرای پیرۆزبای كردن له وه‌رگرانی خه‌ڵاتی سه‌ربازی ون، ستایشی كاری تایبه‌تمه‌ندو مرۆڤدۆستی كردن و ئه‌ركی ئه‌وانی به‌پیرۆزو ره‌سه‌ن ناوزه‌د كرد ...
شایه‌نی ئاماژه بۆكردنه ئەم خه‌ڵاته له‌لایه‌ن كه‌ناڵی 24 بۆ ئه‌و سه‌ربازه ماندوو نه‌ناسانه ته‌رخان ده‌كرێ، كه لە ئێستا‌و رۆژگارەکانی رابردوودا تابلۆیەکی جوانیان له جوامێری و خزمه‌تكردن نیشان داوه .