لە هەولێر .. هۆم ستۆری نوێی ئاشلی کرایەوە
لە هەولێر ..
هۆم ستۆری نوێی ئاشلی کرایەوە
ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 2025.8.20، بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێم و ستیڤن فەیگن، هەڵسوڕێنەری كاروباری باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە عێراق و گویندەلن گرین، کونسوڵی ئەمریکا لە هەولێر و ژمارەیەکی تر لە بازرگان و پیاوانی کار، لە ڕێورەسمێکدا گروپی دیوان " هۆم ستۆری نوێی ئاشلی" کە بڕاندێکی ئەمریکایە و گەورەترین بەرهەمهێنەری مۆبیلیاتە لە جیهان کردەوە.
لە ڕێوەرەسمەکەدا پارێزگاری هەولێر، وێڕای پیرۆزبایی هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن.