لە هەولێر ... کۆتایی به خولی تۆپی پێی هـیوا بۆ سزادراون هێنرا

لە هەولێر ... کۆتایی به خولی تۆپی پێی هـیوا بۆ سزادراون هێنرا

لە هەولێر ...
کۆتایی به خولی تۆپی پێی هـیوا بۆ سزادراون هێنرا

شەوی چوارشەممە 2025.8.20، بە ئامادەبوونى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و مقەدەم رێـباز زیوەر، بەڕێوەبەری چاکسازی گەورانى هـەولێر و ژمارەیەکى تر لە ئەفسەر و پلەداران، یارى کۆتایی خولی تۆپی پێی هـیوا بۆ سزادراون، لە چاکسازیی گەورانى هەولێر بەڕێوەچوو و لە کۆتایشدا خەڵات بە براوەکان بەخشرا.

لەوبارەیەشەوە پارێزگارى هەولێر، وێڕاى دەست خۆشى بۆ سەرپەرشتیارانى و ڕێکخەرانى خولەکە، ئەوهەنگاوەى بە کارێکى گرنگ وەسفکرد بۆ بەڕێوەبەرایەتى چاکسایی گەوران، کە یەکێک لە ئەرکەکانی ئەوەیە وابکات ئەوکاتەی کە سزادراوان هەیانە لە نێو چاکسازیدا بتوانن زۆرترین سودی لێوەرگرن و چاکسازیی ببێتە قوتابخانەیەک و وانەکانی ژیانی لێوە فێربن و دووربکەونەوە لە تاوان و دووبارە بگەڕێنەوە بۆ ناو کۆمەڵگا.

جێگەى باسە، خولەکە، کە بە بەشەدارى زیاتر لە ( 300 ) سـزادراو لە چوارچێوەى 4 کۆمەڵە و بە ئەنجامدانى 31 یاریی لە 2025.5.25 دەستى پێکرد و ئەمڕۆ کۆتایی هات، ئامانج لێى به‌رز كردنه‌وه‌ی توانستی جه‌سته‌ی سزادراوان و پڕكردنه‌وه‌ی كاته‌ به‌تاڵه‌كانیان و دوركه‌وتنه‌وه‌یان بوو له‌ كێشه‌ و گرفته‌ ده‌روونی و جەستەییەکان.