پیرۆزە لە هەولێر، پیرۆزە لە شەکرە شار
پیرۆزە لە هەولێر، پیرۆزە لە شەکرە شار
بە دڵ پیرۆزبایی لە خەڵکی خۆشەویستی شارەکەمان و سەرجەم یاریزانان و ڕاهێنەر و سەرۆك و ئەندامانی دەستەی کارگێڕی و سەرپەرشتیار و هاندەرانی یانەی وەرزشی هەولێر دەکەم، بە بۆنەی سەرکەوتنی یانەکەمان لە یەکەم یاری خولی ئەستێرەکانی عێراق بەرامبەر ( یانەی نەجەف ).
ئومێد دەکەین هەمیشە یانەی دایک، یانەی هەولێری پایتەخت بەو ئاستە بەرزەی بمێنێتەوە و لە یارییەکانی داهاتوویدا سەرکەوتنی زیاتر بەدەستبهێنێت.
ئومێد خۆشناو
پارێزگاری هەولێر