بەردەوامی هەوڵەکان بۆ چاککردنەوە و پاراستنی ڕێگاکانی پارێزگای هەولێر
بەردەوامی هەوڵەکان بۆ چاککردنەوە و پاراستنی ڕێگاکانی پارێزگای هەولێر
بەڕێوەبەرایەتی چاککردنەوە و پاراستنی ڕێگاوبانی هەولێر، لە چوارچێوەی بەرنامەی خزمەتگوزارییەکانی خۆی، بەردەوامە لە جێبەجێکردنی پڕۆژەکانی نۆژەنکردنەوە و پاراستنی ڕێگاکان .
لەو چوارچێوەیەدا، کاری نۆژەنکردنەوەی ڕێگای سەرەکی قەندیل – قورەبەگ – مەکردان تەواو کراوە. هەروەها تیمە تەکنیکییەکان لە چەند بەشێکی جیاوازی هەمان ڕێگادا بەردەوامن لە فەرشکردنی قیر بە چینی ستابلایزەر، بۆ بەرزکردنەوەی کوالێتی و درێژخایەنی ڕێگاکە.