پیرۆزبایكردن له بەرپرس و دەستەی کارگێڕی لقی قەڵای هەولێری یەکێتی قوتابیان و لاوان
پیرۆزبایكردن له بەرپرس و دەستەی کارگێڕی لقی قەڵای هەولێری یەکێتی قوتابیان و لاوان
ئه‌مرۆ سێشەشەممە 2025.9.16، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر، به یاوه‌ری مەسعود کاڕەش، جێگری پارێزگار و ئەکرەم ئەحمەد، یاریده‌ده‌ری پارێزگار و نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید، قائیمقامی قه‌زای ناوه‌ندی هەولێر و کارزان عەبدولهادی، سەرۆکی شارەوانی هەولێر و عەمید خەسرۆ غازی، بەڕێوەبەری کاروباری ناوخۆی پارێزگا، به مه‌به‌ستی پیرۆزبایكردن له ستافی نوێ، سه‌ردانی لقی قەڵای هەولێری یەکێتی قوتابیان و لاوانی دیموکراتی کوردستانی كرد و له لایه‌ن زاهیر زاهیر، بەپرسی لق و دەستەی کارگێڕی لق پێشوازیی لێ‌کرا.
پارێزگاری هه‌ولێر، وێڕای پیرۆزبایی دەست بەکاربوونیان هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن لە کاروبارەکانیان و خزمەتکردنی چین و توێژی لاوان و قوتابیان، هەروەها جه‌ختی له رۆڵی كارا و مێژوویی ڕێکخراوەکەیان کردەوە به‌تایبه‌تی له پرسه هه‌ستیاره‌كانی ناو كۆمه‌ڵگه و پرسە نەتەوایەتی و نیشتمانیەکان و پاراستنی بەها باڵاکانی کوردستان.
هاوکات هەموو پاڵپشتیەکى پارێزگاى هەولێرى بۆ لقەکەیان و خزمەتکردنی توێژی قوتابیان و لاوان دووپاتکردەوە.