هەولێر …. پیرۆزبایی لە دەستبەکاربوونی بەرپرسی بەشی دیراسات و پێگەیاندنی پارتی

هەولێر …. پیرۆزبایی لە دەستبەکاربوونی بەرپرسی بەشی دیراسات و پێگەیاندنی پارتی

هەولێر ….
پیرۆزبایی لە دەستبەکاربوونی بەرپرسی بەشی دیراسات و پێگەیاندنی پارتی

ئەمڕۆ سێشەممە 2025.9.16، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بەمەبەستی پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی، بە یاوەری مەسعود کاڕەش، جێگری پارێزگار و ئەکرەم ئەحمەد، یاریدەدری پارێزگار و نەبەز عەبدولحەمید، قائیمقامی ناوەندی هەولێر و کارزان عەبدولهادی، سەرۆکی شارەوانی و عەمید خەسرۆ غازی، بەڕێوەبەری کاروباری ناوخۆی پارێزگا، سەردانی بارەگای بەشی دیراسات و پێگەیانی پارتی دیموکراتی کوردستانی کرد و لە لایەن ئەحمەد کانی، بەرپرسی بەش و ئەندامان و کادیرانی پێشوازیی لێکرا.

پارێزگاری هەولێر، وێڕایی پیرۆزبای دەستبەکاربوونی بەرپرسی بەش، هیوای سەرکەوتنی لە کار و چالاکییەکانیان بۆ خواستن و تەئکیدی لە پتەوکردی پەیوەندییەکانی نێوانیان کردەوە.

هەروەها دووپاتیکردەوە، وەکو ئیدارەی خۆجێی هەولێر، دەخوازین پەیوەندییەكی تۆکمە و باشمان لەگەڵ سەرجەم لایەنەكان هەبێت، تاکو بتوانین زۆرترین خزمەت پێشکەش بە هاوڵاتییانی هەولێری پایتەخت بکەین.

لەلایەن خۆیەوە، بەرپرسی بەشی دیراسات و پێگەیاندنی پارتی، سوپاسی سەردانەکەى پارێزگاری هەولێر و شاندی یاوەری کرد و وێڕاى نیشاندنى خۆشحاڵی خۆی، ئامادەیی هەموو هاوکاری و هەماهەنگییەکی لەگەڵ پارێزگاى هەولێر نیشاندا.