لە هەولێر ... رۆژی نیشتمانیی کۆماری میللیی چین بەرێوەچوو
لە هەولێر ...
رۆژی نیشتمانیی کۆماری میللیی چین بەرێوەچوو
ئەمشەو سێشەممە 2025.9.16، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر بەشداربوو لە ڕێورەسمی رۆژی نیشتمانی کۆماری میللیی چین، كە لەلایەن كونسڵخانەی ئەو وڵاتە بەبۆنەی 76 ساڵەی یادی دامەزراندنی کۆماری چین سازكرابوو.
لە ڕێورەسمەکەدا، کە نوێنەری حزب و لایەنە سیاسیە کوردستانییەکان و بەرپرسانی دیکەی باڵای حکومی ئامادەی بوون، پارێزگاری هەولێر وێڕای بەرز نرخاندنی گرنگی پەیوەندیی نێوان کۆماری میللیی چین و هەرێمی کوردستان، بەتایبەتی لە ڕووی بازرگانیی تەکنۆلۆژیی و فەرهەنگییەوە، پیرۆزبایی ئەو یادەی لە باڵیۆزە و كونسڵی وڵاتی چین کرد و هیوای سەركەوتنی بۆ خواستن و جەختی لە بەرە و پێشبردنی پەیوەندییەكانی نێوان پارێزگا و كونسڵخانەی وڵاتەکە لە هەولێری پایتەخت كردەوە.
لە کۆتایشدا، دوای تەواوبوونی پارکی چینی کە دیاری کونسڵخانەی ئەو وڵاتە بوو لە هەولێری پایتەخت، ڕادەستی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرا و لەلایەن پارێزگاری هەولێر و سەرۆکی شارەوانی هەولێر وەرگیرا.