پارێزگای هەولێر كارئاسانی بۆ پێشخستنی ڕەخساندنی هەلی کار و کاری شایستە، و پاراستنی کۆمەڵایەتی بۆ هەمووان دهكات
پارێزگای هەولێر كارئاسانی بۆ پێشخستنی ڕەخساندنی هەلی کار و کاری شایستە، و پاراستنی کۆمەڵایەتی بۆ هەمووان دهكات
ئەمڕۆ چوارشەممە 2025.9.17، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لە دیوانی پارێزگا، بە ئامادەبوونی د.نیاز تاهیر، بەریوەبەری نووسینگەی پارێزگار، پێشوازیی لە بەشار سەمادنە، بەرپرسی پڕۆژەی ئافاق لە ڕێكخراوی كاری نێودەوڵەتی ( ILO ) و شاندێكی یاوەری كرد.
لە دیدارەكەدا، شاندی میوان ئامانجی سهردانهكهیان و ڕێكخراوەكەیان بۆ پارێزگاری هەولێر روونكردهوه، كه بریتییه لە كاركردن لەگەڵ دامەزراوە و لایەنە فەرمیە پەیوەندیدارەکانی حكومەت بۆ ڕێكخستنی سیاسەتی نیشتیمانی بەکار خستن بە ئامانجی پێشخستنی ڕەخساندنی هەلی کار و ڕاهێنانی پیشەیی و پشتیوانیكردنیان و کاری شایستە، و پاراستنی کۆمەڵایەتی بۆ هەمووان، بە ئاوارەکانی ناوخۆ و پەنابەران.
لای خۆیهوه پارێزگاری هەولێر، وێڕای دەستخۆشی، پڕۆژەکەیانی بەرز نرخاند و هەموو پشتیوانی و پاڵپشتیەك و ئاسانكارییەكی پارێزگای هەولێری بۆ سەرخستنی پرۆژهكهیان نیشاندان و ئومێدی خواست ئەو پڕۆژەیە ببێتە هۆکارێک بۆ کەمکردنەوەی ڕێژەی بێکاری، کە یەکێکە لە ئامانج و ستراتیژیەتەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان.
هەروەها تیشکى خستەسەر گرنگى کارى رێکخراوەیى لە کوردستان و ڕۆڵ و کاریگەرى رێکخراوەکان لە پرۆسە جیاوازەکانى حوکمڕانى و ئاشكرای كرد پارێزگای هەولێر بە گرنگییەوە دەڕوانێتە ئەو چالاکییانەی کە یەکدەگرنەوە لەگەڵ ئامانج و بەرنامەی كاری حكومەتی هەرێمی كوردستان، و دڵنیایی كردنەوە دەرگای پارێزگای هەولێر و دامەزراوە و فەرمانگە پەیوەندیدارەكان كراوە دەبێت بۆ پڕۆژەكەیان.