بە ئامادەبوونى پارێزگار، چلەی ماتەمینی هونەرمەندی دیاری شاری هەولێر ( عەبدولرەزاق بۆتانی ) بەریوەچوو
بە ئامادەبوونى پارێزگار، چلەی ماتەمینی هونەرمەندی دیاری شاری هەولێر ( عەبدولرەزاق بۆتانی ) بەریوەچوو
ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە 2025.9.21، بە ئامادەبوونى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و هیوا سوعاد، سەرۆكی لقی هەولێری سەندیكای هونەرمەندانی كوردستان و ژمارەیەکی دیکە لە هونەرمەند و هونەردۆستان و هاوڕێ و هەڤاڵان و کەس و کار و خانەوادەکەى، لە گۆڕستانی كەسنەزانی شاری هەولێر، سەندیكای هونەرمەندانی كوردستان بە هەماهەنگی پارێزگای هەولێر، وەك یاد و وەفایەك بۆ هونەرمەندی كۆچكردووی دیاری شاری هەولێر ( عەبدولرەزاق بۆتانی ) مەراسیمی چلەی ماتەمینی هونەرمەند سازكرد.
لە مەراسیمەكەدا، پارێزگارى هەولێر دووبارە پرسە و سەرەخۆشى خۆی ئاراستەی هاوڕێ و هەڤاڵ و کەس و کار و خانەوادەکەى کرد و تیشكی خستەسەر ڕۆڵی هونەرمەندی کۆچکردوو لە خزمەتکردنی بە هونەری شانۆ و درامای كوردی و، مێژوو و کارە هونەرییەکانی بەرز نرخاند.