هه‌ولێر .... له (55) مین ساڵیادی دامه‌زراندنی یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان، بۆنه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌رێوه‌چوو
هه‌ولێر ....
له (55) مین ساڵیادی دامه‌زراندنی یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان، بۆنه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌رێوه‌چوو
ئەمڕۆ یەکشەممە 21.9.2025 به ئاماده‌بوونی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر، و ئانۆ جه‌وهه‌ر وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و د.عەبدوڵڵا مەلا وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان، و سەفین یاسین، سەرۆکی یانەی هەولێر، له (55) مین ساڵیادی دامه‌زراندنی یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان، بۆنه‌یه‌كی تایبه‌ت به مامۆستایانی ئاینی رێكخرا، تێدا چه‌ند وتارێك پێشكه‌شكراو جه‌خت له‌سه‌ر ڕۆڵی مامۆستایانی ئاینی له سه‌قامگیری و ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی و ته‌بایی و یه‌كتر قبوڵكردن كرایه‌وه.
هه‌ر له‌و بۆنه‌یه‌دا وێرای مه‌ولود خوێندنه‌وه، مامۆستایانی ئاینی دیاریان بەسەر دابەشکرا و رێزیان لێنراو خوانیان بۆ ئامادەکرا….
شایه‌نی باسه یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان، وه‌ك ڕێكخراوێكی پیشه‌یی تایبه‌ت به زانایانی ئاینی، له 21/9/1970 له‌پێناو ئامانجگەلێکی گرنگی ئاینی و پیشەیی و نیشتمانی، له‌سه‌ر راسپارده‌و سه‌رپه‌رشتی راسته‌وخۆی سه‌ركرده‌ی نه‌ته‌وه‌یی مه‌لا مسته‌فای بارزانی له گه‌ڵاڵه‌ی باڵه‌كایه‌تی دامه‌زرا، تا ئێستاش لە خزمەتی بێ‌وچان و ماندوو نەناسانەو بەدیهێنانی مافه ره‌واكانی زانایانی ئایینی‌و پارێزگاری لە دین و پاراستنی بەهاو سنوورەکانی دینداری و پشتیوانیكردن له مافه نه‌ته‌وه‌یی‌و نیشتیمانییه‌كان بەردەوامە...