سەرۆكی فیدراسیۆنی نێوده‌وڵه‌تی مافه‌كانی مرۆڤ..
سەرۆكی فیدراسیۆنی نێوده‌وڵه‌تی مافه‌كانی مرۆڤ..
" ئومێد دەخوازێت ئەزموونی كوردستان لە فه‌راهه‌مكردنی دادپه‌روه‌ری و دیموكراسیه‌ت و یه‌كسانی و پێكەوە ژیان، بگوازرێتەوە بۆ بەغدا و هەموو ناوچەكانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست "
ئەمڕۆ پێنجشەممە 2025.9.25، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لە دیوانی پارێزگا، پێشوازیی لە "تۆماس شوماخەر" سەرۆكی فیدراسیۆنی نێوده‌وڵه‌تی مافه‌كانی مرۆڤی ئەڵمانی ( IGFM-ISHR ) و شاندێكی یاوەری كرد.
لە دیدارەکەدا، سەرۆكی فیدراسیۆن، خۆشحاڵی خۆی بە کلتوور و مێژووی دێرین و دەوڵەمەندی شاری هەولێر و ئەو پێشكەوتن و ئاوەدانیەی لەو شارەدا هەیە نیشاندا و سەرسامی خۆی دەربڕی به‌و ئارامى و ئاسایشى و ئازادی و فه‌راهه‌مكردنی دادپه‌روه‌ری و دیموكراسیه‌ت و یه‌كسانی و پێكەوە ژیانەی كە له هه‌رێمى كوردستان بەگشتیى و هەولێرى پایتەخت بەتایبەتى به‌رقه‌راره، و ئەمڕۆ بۆتە نموونە بۆ هەموو ناوچەكە، ئومێدی خواست ئەو ئەزموونەی هەرێمی كوردستان بگوازرێتەوە بۆ بەغدا و هەموو ناوچەكانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، پاشان ئاماژەى بەکار و بەرنامەکانیاندا لە ئەنجامدانى کۆمەڵێک پڕۆژە و کارى هابەش لەگەڵ دەزگای خێرخوازی بارزانی .
لە بەرامبەردا پارێزگارى هەولێر، وێڕاى بەخێرهێنانى، سوپاسی كرد كە پێزانینی هەیە بۆ مێژوو و كلتوور و فەرهەنگی كوردی و هیوای خواست نموونەی زۆربێت، هەروەها جه‌ختی لە پێكەوە ژیانی پێكهاتە نەتەوەیی و ئاینی و مەزهەبییەکان لە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان كردەوە، کە لە دێر زەمانەوە هەمیشە پاڵپشتی تەبایی و برایەتی و خۆشەویستی و پێکەوە ژیانی نێوان سەرجەم پێکھاتە نەتەوەیی و ئاینی و مەزهەبییەکان بووە و ئەمڕۆ بۆتە مەڵبەندی پێكەوە ژیان لە سەرتاسەری عیراق و ناوچەکە و هەموو جیهان.
پاشان، هەوڵ و کارە هاوبەشەكانی فیدراسیۆنی ناوبراوی لەگەڵ دەزگای خێرخوازی بارزانی بەرز نرخاند ، كە یەكێكن لە هاوبه‌شه گرنگه‌كانی دەزگاكە و لەساڵی 2013 وه له هه‌رێمی كوردستان كار ده‌كه‌ن، هەروەها دەستخۆشى لە هامەهانگى و هاوكاریەكانیان کرد و پاڵپشتی و پشتیوانی پارێزگای بۆ كارەكانیان دووپاتكردەوە و هیواى سەرکەوتنى بۆ خواست، ئومێدیشی خواست كار و چالاكیەكانیان كە یەك ئامانجە لەگەڵ حكومەتی هەرێمی كوردستان لە سنووری پارێزگای هەولێر زیاتر بێت.
جێگەی باسە، تۆماس شوماخەر، سەرۆكی فیدراسیۆنی نێوده‌وڵه‌تی مافه‌كانی مرۆڤ كه رێكخراوێكی ئه‌ڵمانیە و هاوكات سه‌رۆكی په‌یمانگه‌ی ئازادی ئایینیه، پیاوێكی خاوه‌ن پێگه‌یه له ئه‌وروپا و خاوه‌ن تۆرێكی په‌یوه‌ندی فراوانه لەجیهان به تایبه‌ت له‌گه‌ڵ ڤاتیكان.