هەولێر ... بەبۆنەی یادی 8 ساڵەی ڕیفراندۆم، شەوە ئاهەنگێک بەڕێوەچوو

هەولێر ... بەبۆنەی یادی 8 ساڵەی ڕیفراندۆم، شەوە ئاهەنگێک بەڕێوەچوو

هەولێر ...
بەبۆنەی یادی 8 ساڵەی ڕیفراندۆم، شەوە ئاهەنگێک بەڕێوەچوو

ئەمشەو پێنجشەممە 2025.9.25، بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بەبۆنەی یادی هەشتەمین ساڵیادی ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان، شەوە ئاهەنگێک لەلایەن ناوەندی باڵای حەیران بێژان بە بەشداری ژمارەیەکی زۆر لە زیندانیانی سیاسی، بۆ کۆمکاری باڵای زیندانیانی سیاسی کوردستان سازکرا.

تێیدا، لەلایەن ژمارەیەک لە حەیران بێژان و موزیک ژەنان، چەندین پارچە موزیکی ڕەسەنی کوردی و بەیت و حەیران و لاوک و گۆرانی پێشکەشکران.