یەکەم قۆناغی تێست پەمپ لە ئینتێکی پڕۆژەی ئاوی قوشتەپە کەوتە کار
یەکەم قۆناغی تێست پەمپ لە ئینتێکی پڕۆژەی ئاوی قوشتەپە کەوتە کار
ئەمشەو یەکەم قۆناغی تێست پەمپ لە ئینتێکی پڕۆژەی ئاوی قوشتەپە کەوتە کار و لە ماوەی نزیکەی سێ هەفتەی دیکەدا ئاوی خاوێن دەگاتە قەزای قوشتەپە و گرفتی کەمئاوی لە قەزای قوشتەپە و ناحیەی بێستانە و نزیکەی حەفتا گوندی سنوورەکە چارەسەر دەبێت.
پرۆژەی ئاوی قوشتەپە و دەوروبەری، یەكێكە لە پرۆژە گەورە و ستراتیژییەكانى شارى هەولێر و بە گوژمەی ( 189 ملیار و 670 ملیۆن دینار ) لە سەر بودجەى حکومەتى هەرێمى کوردستان دەست بەجێبەجێکرنى کارەکانى کراوە و سەرچاوەی ئاوەكەی لە زێی بچووك لە سنووری گوندی قەشقە دابین دەكرێت و بە تەواوبوونى كێشەی كەمئاوی لە قوشتەپە و بیستانە و زیاتر لە 73 گوندی سنوورەكە بە تەواوەتی چارەسەر دەبێت و دەبێتە هۆی بووژانەوە و ئاوەدانیی ئەو گوندانە و بەردەوامی دابینكردنی ئاوی خواردنەوە بۆ ئەو سنوورە فراوانەی دەوروبەری شارى هەولێر.