هەولێر ... کۆتایی بە پازدەهەمین خولی پاڵەوانیەتی تۆپی پێی لاوان هات

هەولێر ...  کۆتایی بە پازدەهەمین خولی پاڵەوانیەتی تۆپی پێی لاوان هات

هەولێر ...
کۆتایی بە پازدەهەمین خولی پاڵەوانیەتی تۆپی پێی لاوان هات

ئێوارەى ئەمڕۆ یەکشەممە 2025.9.28، بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و ژمارەیەکی دیکە لە وەرزشوان و وەرزش دۆستان و هەواداران، لە یاریگای بارزانى نه‌مر لە هەولێرى پایتەخت، كۆتایی بە پازدەهەمین پاڵەوانیەتی تۆپی پێی لاوانی هەولێر هات.

پاڵەوانیەتییەکە، کە لە سەر ئاستی وەرزشوانانی لاوانی سنووری پارێزگای هەولێر لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی لاوانی هەولێر بە بەشدارى چەندین ناوەندی وەرزشى ڕێکخرابوو، دوای پێشبرکێەکی زۆر، ( تیپى لاوانى هەولێر و تیپى لاوانى شەقڵاوە ) گەیشتنە یاری کۆتایی.

لە دوو گێمی یاریەکەدا ( تیپی لاوانی هەولێر ) توانیان یاریەکە بە( 2 گۆڵی ) بێ بەرامبەر لە ( تیپی لاوانی شەقڵاوە ) بباتەوە و جامى خولەکە و نازناوی پازدەهەمینی پاڵەوانیەتی لاوانی هەولێر بەدەستبهێنێت.