سیستمی ئاودان بۆ دارستانی قەزای خەبات دادەنرێت
سیستمی ئاودان بۆ دارستانی قەزای خەبات دادەنرێت
لە ماوەی ساڵانی ڕابردوو بەهۆی گۆڕانکاریی کەش و هەوا و وشکەساڵی و کەمبوونەوەی ڕێژەی ئاوی ژێرزەوی و نەبوونی ئاوی پێویست و سیستمی ئاودان، بەشێکی زۆری دارەکانی دارستانی قەزایی خەبات بەرەو وشکبوون چوون، لە چوارچێوەی پەرەپێدانی دارستانەکە و لە پێناو بوژاندنەوەی لە سەر بودجەی پارێزگای هەولێر، لەلایەن تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاودێری هەولێر دەستکراوە بە دروستکردنی وێستگەیەکی تایبەتی سیستمی ڕاکێشانی ئاو بۆ دارستانەکە لەسەر پڕۆژەی ئاودێری خەبات وەک قۆناغی یەکەم.
جێگەی باسە، دارستانی قەزایی خەبات لە ساڵی پەنجایەكانی سەدەی ڕابردوو لەسەر زیاتر لە 400 دۆنم زەوی دروستکراوە و پێشتر هاوڵاتییان وەك ناوچەیەكی گەشتیاری سوودیان لێی وەردەگرت.