هەولێر ... گەورەپڕۆژەیەكی ئاوەڕۆی سندووقی و لوولەیی لە باغلومنارە جێبەجێ دەكرێت
هەولێر ...
گەورەپڕۆژەیەكی ئاوەڕۆی سندووقی و لوولەیی لە باغلومنارە جێبەجێ دەكرێت
لە چوارچێوەی گەیاندنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەكان، گەورەپڕۆژەیەكی ئاوەڕۆی سندووقی و لوولەیی لە باغلومنارەی هەولێر بەسەرپەرشتی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوەڕۆی هەولێرەوە جێبەجێ دەكرێت، كە بریتیە لە دروستکردنی ئاوەڕۆی سندووقی و لوولەیی یەک چاوە (2.5x2.5)م، بە درێژیی 340م، ئاوەڕۆی سندووقی سێ چاوە (3x3.5)م، بە درێژیی 1245م. لەگەڵ ئاوەڕۆی لوولەیی تیرە 120سم، بە درێژیی 800م.
كاركردن لەم پڕۆژەكەدا زۆر بە باشی بەڕێوە دەچێت و تیمەكانی بە دوو شەفت بە شەو و ڕۆژ كاری تێدا دەكەن بۆ ئەوەی لەزووترین كات تەواو ببێت، پڕۆژەكە كاریگەریی لەسەر ئاوەدانكردنەوەی ئەو گەڕەكە نوێ و گەورەیەی سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر دەبێت.