پارێزگارى هه‌ولێر و پارێزگاری شرناخ چه‌ند شوێنێكى كولتوورى و مێژووییان لە نێو بازاڕ و قه‌یسه‌رى بەسەرکردەوە

نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشه‌مه‌ 2025.10.13، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هه‌ولێر و بیرۆل ئێکێچی، پارێزگاری شرناخ، بەیاوەری ئایدن مەعروف، وەزیری هەرێم بۆ كاروباری پێكهاتەكان ، ئێرمان تۆپچوو، کونسوڵی گشتی نوێى تورکیا لە هەولێر ، كارزان عەبدولهادی، سەرۆكی شارەوانی هەولێر ، گەیلان حاجی سەعید، سەرۆكی ژووری بازرگانی هەولێر ، محمد یارکا، سەرۆکی شارەوانی شرناخ، عوسمان گێلیش، سەرۆکی ژووری بازرگانی شرناخ ، عمر فارووق یلدرم، سەرۆکی ژووری بازرگانی جزیرە، بەمەبەستى لە نزیکەوە تێکەڵ بوون بە خەڵکى شارى هەولێر و کولتوور و مێژووی شارەکە، چه‌ند شوێنێكى كولتوورى و مێژووییان لە نێو بازاڕی قەیسەرى و کەبابخانەی یاسین و چایەخانەى مام خەلیلى مێژوویى بەسەركردەوە.

پارێزگاری شرناخ، سوپاسی پارێزگاری هەولێری كرد و سەرسامی خۆی بە کولتوور و مێژووی دێرینی شاری هەولێر نیشاندا و خۆشحاڵ خۆى بەدیدارەکە و ئه‌و ئارامى و ئاسایشى و ئازادییه‌ى کە له‌ هه‌رێمى كوردستان بەگشتیى و هەولێرى پایتەخت بەتایبەتى به‌رقه‌راره‌ دووپاتکردەوە و ستایشی پێشكەوتن و ئاوەدانی هەولێری پایتەختی كرد.