ڕەزامەندی درا لە سەر خەرجکردنی (200 ملیۆن دینار) بۆ نۆژەنکردنەوەی قەڵاتی هەولێر

ڕەزامەندی درا لە سەر خەرجکردنی (200 ملیۆن دینار) بۆ نۆژەنکردنەوەی قەڵاتی هەولێر

ڕەزامەندی درا لە سەر خەرجکردنی (200 ملیۆن دینار) بۆ نۆژەنکردنەوەی قەڵاتی هەولێر

لە سەر بودجەی پارێزگای هەولێر ڕەزامەندی درا بە خەرجکردنی بڕی (200 ملیۆن دینار) بۆ دابینکردنی پێداویستی و نۆژەنکردنەوەی قه‌ڵاتى هه‌ولێر، کە یه‌كێكه‌ له‌ پێگه‌ شارستانیه‌ به‌رچاوه‌كان و خاوه‌نى شێواز و ته‌لارسازى و كاره‌كته‌رێكى بیناسازی گرنگه‌ و به‌ درێژایی 6000 هه‌زار ساڵ شوێنى نیشته‌جێبوون بووە.

جگە لەو بودجە دیاریکراوەش لە ئێستادا دوای ژێرخاککردنی کارەبای قەڵات لە پێناو جوانتر نیشاندانی سیمای جوانی قەڵات و ئەو شوێنەوارە مەزنە کە مایەی شانازی گەلەکەمانە، دەستکراوە بە نۆژەنکردنەوەى شەقامى سەرەکى نێو قەڵات و بڕیاریشە لە ماوەیەکی نزیکی داهاتوودا لە سەر قەڵای هەولێر چەندین ڕێستۆرانت و چێشتخانە و کافێ بکرێتەوە و ببێتە شوێنێکی گرنگی گەشتیاری نێو سەنتەری شاری هەولێر، تاکو ڕۆژانە و بەتایبەتى لە كاتی بۆنە و ئاهەنگەكاندا ژمارەیەكی زۆر لە گەشتیاران و هاوڵاتییان ڕووی لێبەكەن.

جێگەی باسە، قەڵای هەولێر بازنەیی رووتەختە، رووبەری ( 102 هەزار و 190) م2 ـیەو کەوتووەتە نێوەڕاستی شاری هەولێر، 415م لەئاستی رووی دەریا بەرزە و 26م و 25سم لە ئاستی رووی شاری هەولێر بەزرترە، كە لە بەرزترین شوێنی، دەگاتە نزیكەی 30م.

ڕاگەیاندنی پارێزگای هەولێر
2023.7.14