پارێزگاری هەولێر، لە یەکەم ڕۆژى ساڵى نوێ سەردانى خانەی بە ساڵاچووانى هەولێرى کرد

پارێزگاری هەولێر، لە یەکەم ڕۆژى ساڵى نوێ سەردانى خانەی بە ساڵاچووانى هەولێرى کرد

پارێزگاری هەولێر، لە یەکەم ڕۆژى ساڵى نوێ سەردانى خانەی بە ساڵاچووانى هەولێرى کرد

ئەمڕۆ پێنجشەممە 2026.1.1، بەمەبەستى پیرۆزبایی سەری ساڵی نوێ و بۆ لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە ژیان و ڕەوشی تەندروستیان و دابینکردنى پێداویستییەکانیان، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بە یاوەری فەرهەنگ غەفور، بەڕێوەبەری گشتی ڕۆشنبیری و هونەری هەولێر و زەیتۆ تۆفیق، بەڕێوەبەری چاودێری کۆمەڵایەتی هەولێر و سەنگەر جەمال، بەڕێوەبەری خانەی بەساڵاچوان و ناز جەلال، بەڕێوەبەری قەیرانەکانی پارێزگا، سەردانى خانەی بەساڵاچووانى هەولێرى کرد و، دیاری پارێزگای بەسەریاندا دابەشکرد.

لە سەردانەکەیدا، پارێزگاری هەولێر وێڕای دەست خۆشی لە بەڕێوەبەر و سەرپەرشتیار و چاودێرانی خانەکە، لە جێبەجێکردنی ئەرک و کارەکانیان، لە ئاسودەیی بەساڵاچووان و کەم و کوڕیی و پێداویستی و ڕەوشی تەندروستیانی کۆڵییەوە و دیاری پارێزگای بەسەر بەساڵاچوانی خانەکە دابەشکرد.

هەروەها جەختی لە گرنگى تایبەتی پارێزگای هەولێر بە خانەی بە ساڵاچووان کردەوە و ئاماژەی بەوەدا، کە هەمیشە لە نزیکەوە چاودێریان دەکەین، گوتیشی، ئەوانە کەس و کاری ئێمەن، ئەرکی سەرشانمانە خزمەتیان بکەین و لە نزیکەوە ئاگاداری ژیان و ڕەوشی تەندروستیتان بین و پێداویستییەکانیان بۆ دابین بکەین.