نۆژەنکردنەوەی یاریگای نێودەوڵەتی " شەهید فەرەنسۆ هەریری" لەقۆناغی کۆتایدایە
نۆژەنکردنەوەی یاریگای نێودەوڵەتی " شەهید فەرەنسۆ هەریری" لەقۆناغی کۆتایدایە
ئەمڕۆ هەینی 2025.10.17، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، بەمەبەستی لەنزیکەوە ئاگاداربوون لە چۆنەیەتی بەڕێوەچوونی کارەکانی پڕۆژەکە، نۆژەنکردنەوەی یاریگای نێودەوڵەتی شەهید " فەرەنسۆ هەریری" بەسەرکردەوە ، کە بە گوژمەی ( 1 ملیار و 830 ملیۆن دینار ) لە سەر بودجەی پارێزگای هەولێر، دەست بە نۆژەنکردنەوەی کراوە.
لە بەسەر کردنەوەکەیدا، لە نزیکەوە لە چۆنیەتی کاروبارەکانی کۆڵییەوە کە لە ئێستادا لە قۆناغی کۆتایدایە و دەستخۆشی لە سەرپەرشتیار و ئەندازیاران و کرێکارانی پڕۆژەکە کرد.