هەولێر ... کردنەوەی پێشانگاى تایبەت بە هەلی کار

هەولێر ... کردنەوەی پێشانگاى تایبەت بە هەلی کار

هەولێر ...
کردنەوەی پێشانگاى تایبەت بە هەلی کار

ئەمڕۆ چوارشەممە 2024.10.29، بە ئامادەبوونى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوە و سەروەت كەمال، بریكاری وەزارەتی بازرگانی و سەرۆك و ئەمینداری گشتیی زانكۆ و ژمارەیەكی تر لە ڕاگر و مامۆستایانى کۆلێژەكان و قوتابیان، لە نێو زانكۆ نۆلج، لەلایەن رێکخراوی دۆستایەتی کوردستان - ئەڵمانیا بە هەماهەنگی زانکۆی ناوبراو، پیشانگایەکى تایبەتی بە هەلی کار کرایەوە.

دواى کردنەوەى پیشانگاکە و بەسەرکردنەوەى بەشەکانى، پارێزگارى هەولێر، دەستخۆشى لە سەرپەرشتیار و بەشداربووانى پیشانگاکە کرد و وێڕای بەرزنرخاندنی ئەو هەنگاوە بە ئاڕاستەی چارەسەرکردنی گرفتی کار و ڕەخساندنی هەلی کار بۆ قوتابیان و لاوان، هیوای خواست ئەو پیشانگایە ڕۆڵی هەبێت لە کەمکردنەوەی ڕێژەی بێکاری، کە یەکێکە لە ئامانج و ستراتیژیەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ببێتە هۆکارێکی تر بۆ بەرەوپێشبردنی ئەزموون و شارەزایی و دەرخستنی توانای لاوان و گەنجان وقوتابیان.