هەولێر.. لە هەڵمەتێكی تردا ئاوەڕۆی حەوت گەڕەك و شەقام و شوێنە گشتییەكان خاوێن كرانەوە

هەولێر.. لە هەڵمەتێكی تردا ئاوەڕۆی حەوت گەڕەك و شەقام و شوێنە گشتییەكان خاوێن كرانەوە

هەولێر..
لە هەڵمەتێكی تردا ئاوەڕۆی حەوت گەڕەك و شەقام و شوێنە گشتییەكان خاوێن كرانەوە

بەمەبەستی كەمكردنەوەی مەترسییەكانی لافاو و ڕێگریكردن لە كۆبوونەوەی ئاوی زیادەی باران، لە هەڵمەتێكی تردا تۆڕەكانی ئاوەڕۆ و چاڵی پشكنین و چاڵی وەرگرتنی ئاو لە حەوت گەڕەك و شوێنی گشتی و شەقامی سەرەكی لە شاری هەولێر خاوێن كرانەوە:

1-بەحركە.
2-شەقامی١٠٠ مەتری.
3- شوقەكانی هانا ستی.
4- بەرزەپردی شەقامی ١٠٠ مەتری.
5- نەورۆز.
6- كوردستان.
7- رێگەی مەخموور.