لە هەولێر رێژەی سەوزایی زۆر زیاد كراوە

لە هەولێر رێژەی سەوزایی زۆر زیاد كراوە

لە هەولێر رێژەی سەوزایی زۆر زیاد كراوە

لە ڕێگەی هەرسێ نەمامگەی ئەندازەی پارکەکان ئەمساڵ بەراورد بە ساڵی ڕابردوو ڕێژەی چاندنی دار و گوڵ لە 20% زیادی كردووە.

128 هەزار و 341 هەزار دار، لەگەڵ 106 هەزار و 527 گوڵ چێنراون، کە لە شەش ساڵی ڕابردوو نەگەیشتووەتە ئەم ڕێژەیە، ئەو دارانەی چاندراون لەجۆری داری (سیسەم و ئەلبزیاو و دەدۆنیان و پێ حوشتر ) بوون، چونكە ئەمانە بەرگەی كەشوهەوای شاری هەولێر دەگرن، زۆری ئەم دارانە لە دوورگە ناوەندی نوێیەكان یاخود لەشوێنی قەربووی دارە وشك بووەكان دارە شكاوەكان چێندراون.

جگە لەكاری چاندن ئەمساڵ زیاتر لە 73 شوێن لە پارك و باخچە و نافورە و شەقامە سەرەكییەكان و دوورگە ناوەندییەكان نۆژەنكراونەتەوە.

بە پلان كار لەسەر زیادكردنی ڕێژەی سەوزایی شار دەكرێت، لە سنووری پارێزگای هەولێر، لەماوەی كابینەی نۆ ملیۆنێك و 500 هەزار دار و گوڵ لە سنووری هەولێر چێندراون، جگە لەمەش نەمام بۆ شارەوانییەكانی سۆران، ئاكرێ، شەقڵاوە و بەردەڕەش ناردووە، بەشێكیش دراوە بە مزگەوت، قوتابخانە و هاونیشتمانیان.