هەولێر ... دەزگای خێرخوازیی بارزانی 'پڕۆژەی پەروەردەیی ئازیزان'ـی ڕاگەیاند

هەولێر ...  دەزگای خێرخوازیی بارزانی 'پڕۆژەی پەروەردەیی ئازیزان'ـی ڕاگەیاند

هەولێر ...
دەزگای خێرخوازیی بارزانی 'پڕۆژەی پەروەردەیی ئازیزان'ـی ڕاگەیاند

ئەمڕۆ چوارشەممە 2025.7.16، بە ئامادەبوونى ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردە و ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و مووسا ئەحمەد، سەرۆکی دەزگا، دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە پاڵپشتیی و هەماهەنگى مامۆستایانى زانکۆ و پسپۆڕان "پڕۆژەی پەروەردەیی ئازیزان"ـی ڕاگەیاند، کە لە قۆناغی یەکەمدا 5 هەزار منداڵ و لە قۆناغی دووەمیشدا، 16 هەزار منداڵ لێی سوودمەند دەبن.

پڕۆژەکە، پڕۆژەیەکى پەروەردەییە، کە بەشێوەى ڕووبەڕوو و ئەپلىکیشنى ( AZIZAN ) خزمەتگوزاریى پەروەردەیی و دەروونى و کۆمەڵایەتى پێشکەش دەکات، وەک کردنەوەى خول و پێشکەشکردنى سمینار، بۆ ئەو مەبەستەش لەلایەن 41 مامۆستا لە هەموو زانکۆکان بەشداربوونە لە تۆمار کردنی ڤیدیۆ و 67 سیمینار و خول پێشکەشکراوە بە ئازیزان، و زیاتر لە 500 کەیسیش ڕێنمایی دەروونی و پەروەردەیى هەبووە.

جێگەى باسە، ئامانج لەو پڕۆژەیەدا گەیشتنە هەموو ماڵێکە بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی پەروەردەیی و دەروونی منداڵان و پێگەیاندنى تاکێکى بەرهەمدار و نیشتیمان پەروەرە.