پارێزگاری هەولێر، پێشوازی لە سەرۆکى ژوورى بازرگانى و پیشەسازى دیاربەکر(ئامەد) کرد
پارێزگاری هەولێر، پێشوازی لە سەرۆکى ژوورى بازرگانى و پیشەسازى دیاربەکر(ئامەد) کرد
ئەمڕۆ سێشهممه 2024.3.5 ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لە دیوانی پارێزگا، پێشوازی لە محەمەد قایە، سەرۆکى ژوورى بازرگانى و پیشەسازى دیاربەکر(ئامەد) و شاندێكى یاوهرى کرد.
لەدیدارەکەدا، کە گەیلان حاجى سەعید، سەرۆکى ژوورى بازرگانى و پیشەسازى هەولێر و ئەندامانى ژوور ئامادەی بوو، تیشك خرایه سهر پهیوهندییهكانى ژوورى بازرگانى و پیشەسازى هەولێر و ژوورى بازرگانى و پیشەسازى دیاربەکر(ئامەد) و تهئكید له پهرهپێدان و كاركردنى پێكهوهیی كرايهوه، دواتر سەرۆکى ژوورى بازرگانى و پیشەسازى دیاربەکر، بەوردی باسی لەو پڕۆژانه کرد کە لەبەردەستیاندایە و بەفەرمى بەڕێز پارێزگارى هەولێرى بانگهێشت کرد بۆ ئامادەبوون لە کردنەوەى پێشانگاى کشتوکاڵى و گەشتیارییەى کە بڕیارە لە 2024.4.30، بەبەشدارى ژمارەیەکى زۆر لە کۆمپانیاى گەشتیارى و کشتوکاڵی وڵاتانى جیهان و تورکیا لە شارى ئامەد بکرێتەوە.
لەلایەن خۆیەوە پارێزگاری هەولێر وێڕای بەگەرمی بەخێرهێنانیان و قەبوڵکردنى بانگهێشتنامەى بەڕێزیان بۆ بەشدار بوون لە پێشانگاى کشتوکاڵى و گەشتیارییەى، جەختى لەوەوەکردەوە پارێزگای هەولێر هەمیشە دەرگاى کراوەیە بۆ هەر پرۆژەیەکى بازرگانى، پێشەسازى، گەشتیارى، کشتوکاڵی و ئامانجی حکومەتی هەرێمی کوردستان پەرەپێدانی کشتوکاڵ و کەرتی گەشتیارى و پیشەسازییە، بۆیە بەهەموو شێوەیەک پشتیوان و هاوکاردەبین.
لە کۆتاییدا، شاندى ميوان زۆر سوپاسی پارێزگاری هەولێریان کرد بۆ پشتیوانی و پاڵپشتى کردنیان.