پارێزگاری هەولێر، سەردانی هێزە ئەمنیەکانی کرد

پارێزگاری هەولێر، سەردانی هێزە ئەمنیەکانی کرد


ئەمڕۆ سێشەممە 2023.3.21، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بە مەبەستی جەژنە پیرۆزە بە بۆنەى جەژنی نەتەوەیى نەورۆز و بۆ لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە چۆنیەتی بەڕێوەچوون و بە جێگەیاندنی ئەرکەکانیان لە ڕۆژانی جەژن، سەردانی هێزەکانی پۆلیسی فریاکەوتن و هێزە ئەمنیەکان کرد.

لە سەردانەکەیدا، پارێزگاری هەولێر، وێڕای جەژنە پیرۆزە، ستایشی هەوڵ و ماندووبوونی سەرجەم هێزە ئەمنیەکانی ناوخۆی كرد و دەستخۆشی لە عەقید ئاژار نورالدین، بەڕێوەبەر پۆلیسی فریاکەوتن و ئەفسەر و كارمەندانى كرد لە بەرامبەر جێبەجێكردنی ئەركەكانیان، بەتایبەتی لە ڕۆژانی جەژن.