هەولێر ...... له مه‌راسیمێكدا ڕێز له‌و قوتابیانە نرا، كه بڕوانامه‌ی باڵایان لە بواری هونەریدا به‌ده‌ستهێناوه
هەولێر ......
له مه‌راسیمێكدا ڕێز له‌و قوتابیانە نرا، كه بڕوانامه‌ی باڵایان لە بواری هونەریدا به‌ده‌ستهێناوه
ئێوارەی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 2026.7.13، لە ژێرچاودێری ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر و بە ئامادەبوونی د.ئاراس خۆشناو، بەپرسی بەشی ڕێکخراوە جەماوەرییەکان، سیروان عوسمان، بەڕێوەبەری گشتیی ڕۆشنبیری و هونەری هەولێر، هیوا سوعاد، سه‌رۆكی لقی هه‌ولێری سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندان، سەردار قادر، ڕاگری کۆلێژی هونەرە جوانەکان و ژماره‌یه‌كی به‌رچاوو لە هونه‌رمه‌ندان، ڕۆشنبیران، مامۆستایانی زانکۆ، مه‌راسیمێكی تایبه‌ت بۆ ڕێزلێنان له‌و قوتابیانه‌ی كه بڕوانامه‌ی باڵای ( ماسته‌ر)یان له بواری جیاجیاکانی هونه‌ردا به‌ده‌ستهێناوه، سازكرا.
له‌و مه‌راسیمه‌دا كه له باره‌گای لقی هه‌ولێری سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندان بەڕێوەچوو، تیشک خرایە سەر گرنگی پەرەپێدانی زانستیی کایەی هونەری لە هەرێمی کوردستان.
لەلایەن خۆیەوە پارێزگاری هەولێر، لە وتارێکدا، وێڕای پیرۆزبایی لەو قوتابییە سەرکەوتووانە، ڕایگەیاند: "بەدەستهێنانی بڕوانامەی باڵا لە بواری هونەریدا، سەرمایەیەکی گرنگی مەعریفی و ئەکادیمییە بۆ نەوەی نوێ و دەبێتە پاڵنەرێکی بەهێز بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری و دەوڵەمەندکردنی بزووتنەوەی ڕۆشنبیری و هونەری لە شاری هەولێر"
جەختیشی لەوە کردەوە، کە ئیدارەی پارێزگای هەولێر، بەردەوام پشتیوانی لە گەنجان، قوتابیان و توێژەرانی ئەکادیمی دەکات، بەتایبەت ئەوانەی لە ڕێگەی زانست و داهێنانەوە خزمەت بە کلتوور و مێژووی نەتەوەکەمان دەکەن.
لەکۆتایی مەراسیمەكەشدا، لەلایەن پارێزگاری هەولێر و ئامادەبووانەو، ڕێزلێنان بەخشرا بەو قوتابییانەی کە توانیویانە بە سەرکەوتوویی بڕوانامەکانیان بەدەستبهێنن، وەک ڕێزگرتنێک لە ماندووبوون و هەوڵە زانستییەکانیان بۆ خزمەتکردنی کایەی هونەر.