پارێزگاری ههولێر، پاداشتی قوتابییە یەکەم، دووەم و سێیەمەکانی بهشەكای زانستی، وێژهیی، پیشەیی پۆلی 12ی ئامادەیی دەکات لە هەولێر
پارێزگاری ههولێر، پاداشتی قوتابییە یەکەم، دووەم و سێیەمەکانی بهشەكای زانستی، وێژهیی، پیشەیی پۆلی 12ی ئامادەیی دەکات لە هەولێر
ئهمرۆ دووشەممە 2026.7.13، لەڕێورەسمێكی تایبەتدا ئومێد خۆشناو، پارێزگاری ههولێر، بە ئامادەبوونی لوقمان سەعید، بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی هەولێر، یاریدەدەرانی بەڕێوەبەری گشتیی و بەڕێوەبەرانی پەروەردەی ( ناوەند، دەوروبەر، پیرمام و عەنکاوە )، له دیوانی پارێزگا، پێشوازی لە قوتابیه یەکەم، دووەم و سێیەمەکانی سهر ئاستی هەرێمی كوردستان له بهشەكای ( زانستی، وێژهیی، پیشەیی ) شاری هەولێر و خانەوادەكانیان كرد و رێزلێنان و خهڵاتی تایبهتی پارێزگای هەولێری پێشكهش بە قوتابیهكان كرد .
له ڕێورەسمەكەدا، پارێزگاری هەولێر لە وتهیهكهیدا، خۆشحاڵی بهدیداری قوتابیهكان و كهس و كاریان نیشاندا و ئاماژەی بەوەدا كە جێگەی شانازییە ئەمساڵ دوای راگەیاندنی ئەنجامە گشتییەكانی پۆلی 12ی ئامادەیی بۆ ساڵی خوێندنی 2025- 2026، قوتابییانی سنووری پارێزگای هەولێر سەرکەوتنێکی گەورەیان تۆمار کردووە.
هەروەها پارێزگاری هەولێر، وێڕای دەستخۆشی لە هیممەت و ماندووبوونی قوتابییەکان، ستایشی ڕۆڵی گرنگی خانەوادە و خێزانەکانیانی قوتابیەكان کرد کە لەم بارودۆخەدا کەشێکی لەبار و گونجاویان بۆ فەراهەم کردوون تا بگەن بەم قۆناغە، هاوکات دەستخۆشی تایبەتی ئاراستەی بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی هەولێر، سەرجەم بەڕێوەبەری پەروەردەکان، سەرپەرشتیاران و مامۆستایانی سنووری پارێزگای هەولێر کرد کە خەمخۆرانە لە پشت ئەم سەرکەوتنانەوە بوون.
پارێزگاری هەولێر ڕاشیگەیاند: "سەرکەوتنی ئێوە بە سەرکەوتنی خۆمان دەزانین" و جارێكر تر وێڕای بەرز نرخاندنی کۆشش و ماندووبوونیان لە قۆناغی ئامادەیی، هیوای سەرکەوتن و درەوشانەوەی زیاتری بۆ خواستن لە قۆناغی داهاتووی خوێندنیاندا لە زانکۆکاندا.
لە کۆتایی ڕێورەسمەکەشدا، پارێزگاری هەولێر، خەڵاتی تایبەت و ڕێزلێنانی پارێزگای بەخشییە قوتابییە سەرکەوتووەکان، لە بەرامبەردا، خانەوادەی قوتابییان سوپاس و پێزانینی خۆیان ئاراستەی پارێزگاری هەولێر کرد بۆ ئەو پێشوازییە گەرمە و خەمخۆریی بەردەوامی بۆ پشتگیریکردنی کەرتی پەروەردە و بەرزنرخاندنی ماندووبوونی ڕۆڵەکانیان.