تابلۆی ده‌سته خوشكه‌كانی هه‌ولێر پێشكه‌شی پارێزگاری هه‌ولێر كرا
تابلۆی ده‌سته خوشكه‌كانی هه‌ولێر پێشكه‌شی پارێزگاری هه‌ولێر كرا
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 28ـی ئابی 2023، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر پێشوازی له هونه‌رمه‌ند كارزان عومه‌ر قادر كرد ، كه به یاوه‌ری زوبێر محه‌ممه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌رزش و لاوازی هه‌ولێر سه‌ردانی پارێزگایان كردبوو.
له دیدارێكدا هونه‌رمه‌ندی ناوبراو وه‌ك دیاری تابلۆی ده‌سته خوشكه‌كانی هه‌ولێری پێشكه‌شی پارێزگاری هه‌ولێر كرد و كه به ستایلی تایبه‌تی (سیراشۆ) كێشرابوو، گوزارشتی له‌و په‌یوه‌ندییانه ده‌كرد كه هه‌ولێر به ده‌سته خوشكه‌كانی وه‌ك (پاریس، ناشڤێڵ) ده‌به‌ستێته‌وه.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه پارێزگاری هه‌ولێر ستایشی هونه‌رمه‌ند كارزان عومه‌ر قادر كه به‌كارزان سیراشۆ به‌ناوبانگه كرد، هیوای به‌رده‌وامی بۆ خواست و ئه‌و كاره‌شی به نایاب وه‌سفكرد.
شایایه‌نی باسه، هونه‌رمه‌ندی ناوبراو له‌سه‌ر ئاستی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست پێشه‌نگه له‌كار كردن له‌سه‌ر ستایلی سیراشۆ، یه‌كێكیشه له‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ی كه تابلۆیه‌كی به‌ناوی (ئای لاند) ئێستا مۆزه‌خانه‌ی ڤاتیكان هه‌ڵواسراوه.