ئومێد خۆشناو، پارێزگار و سەرۆکی لیژنەی ئەمنی هەولێر

ئومێد خۆشناو، پارێزگار و سەرۆکی لیژنەی ئەمنی هەولێر

ئومێد خۆشناو، پارێزگار و سەرۆکی لیژنەی ئەمنی هەولێر، سەبارەت بەو خۆپیشاندانەی کە هەفتەی ڕابردوو لە شاری هەولێر لەلایەن چەند کەسانێکەوە بە بەهانەی بێڕێزیكردن بە پیرۆزییەكانی ئاینی ئیسلام ئەنجامدرا، ڕایگەیاند، دوای ئەوەی مێرمنداڵێک لەکاتی خۆپیشاندانەکانی پشتگیری لە ڕۆژئاوای کوردستان هۆنراوەیەکی خوێندەوە، کە هۆنراوەکەش هی خۆی نەبوو و دوای ئەوەش بە خۆی و خانەوادەکەی، کە خێزانێکی موسڵمانن چەندین جار داوای لێبووردنیان کرد، بەڵام کەسانێک ئەو کارەیان قۆستەوە و بەبێ مۆڵەت وەرگرتن لە نێو سەنتەری شار خۆپیشاندانیان ئەنجامدا، دووپاتی دەکەینەوە خۆپیشاندان بە بێ مۆڵەت بەپێی یاسا و ڕێنماییەکان ڕێگە پێدراو نییە بە هیچ کەس و لایەنێک و بەهەموو شێوەیەک قەدەغەیە، هەرکەس و لایەنێک بەبێ مۆڵەت وەرگرتن خۆپیشاندان ئەنجامبدات، لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە ڕێکاری پێویستیان لە بەرمبەردا دەگیرێتەبەر.

لەبارەی ئەوشەوە کە ماوەیەکە، چەند کەسانێکی توندڕۆ بانگەوازی ئەوە دەکەن لە شاری هەولێر دووبارە خۆپیشاندان ئەنجامبدەنەوە، سەرۆکی لیژنەی ئەمنی پارێزگای هەولێر دەڵێت، هیچ هۆکارێک نییە ئەو کەسانە خۆپیشاندانی بۆ ئەنجامبدەن، ئێمە هێزە ئەمنیەکان ئاسایش و پۆلیسمان دەستکراوە کردووە ئیجرائاتی توند بەرامبەر هەر کەسێک بکەن کە ئەو کارە ئەنجامبدات، خۆپیشاندان، گردبوونەوە و ناڕەزایەتیی دەربڕین، ڕێکاری یاسایی خۆی هەیە و بەبێ مۆڵەت رێگە بە هیچ خۆپیشاندانێك نادرێت لە هەولێر.