هەولێر... کۆبوونوەیەک لەگەڵ کادیرانی سنووری لقی16ی پارتی بەڕێوەچوو

هەولێر... کۆبوونوەیەک لەگەڵ کادیرانی سنووری لقی16ی پارتی بەڕێوەچوو

هەولێر...
کۆبوونوەیەک لەگەڵ کادیرانی سنووری لقی16ی پارتی بەڕێوەچوو

ئەمڕۆ شەممە 2026.2.14، بە ئامادەبوونی د.پشتیوان سادق، بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی هەولێری پارتی و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولیر، ئاری نانەکەلی، بەرپرسی لقی16 و چیا هەرکی، جێگری برپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی هەولێری پارتی، کۆبوونەوەیەک لەگەڵ کادیرانی سنووری لقی16 بەڕێوەچوو.

تێیدا، تیشک خرایەسەر پێگەی گرنگ و مێژووی و بەرپرسیاریەتی پارتی، لە پاراستن و ڕووبەڕو بوونەوەی مەترسی و ئاڵگناریەکان لەسەر کوردستان، بۆیە لەژێر سایەو ڕێنوێنیەکانی" ڕێزدار جەنابی سەرۆک بارزانی" کادیران و ھەڤاڵان شەو ڕۆژبخەنە سەریەک بۆ خزمەتی خەڵک لەسنوورەکانیان، چونکە لەبنەرەتدا ئەرکی سەرشانی پارتی پارێزبەندی کوردستانی و نەتەوەییە، ئەم ڕاستیە ھەموو دونیا دەزانێت، بۆیە ھەڤاڵان وکادیرانی پارتی پەیڕەوی فەلسەفەو ڕێبازی پیرۆزی بارزانین، کەڕێبازی ئازادی و بۆ ھەمووان و خەباتی بەردەوامی بزوتنەوەی رزگاری و بەرگری نیشتمانی و داکۆکیکاری راستەقینەی مافەکانی میللەتەکەمانە .

لەبەشێکی تر دا باس لەپڕۆسەی هەڵبژاردن و پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێی کوردستان کرا و پارتی هەمیشە ڕێزی لەئیرادە و دەنگی خەڵک گرتووە، وەک جەنابی "سەرۆک بارزانی" بەردەوام تەئکیدی لەڕێزگرتن لەئیرادەی خەڵک و لەبەرچاوگرتنی قەبارە و سەنگی هەر لایەنێک کردۆتەوە، پارتی هەمیشە کۆکەرەوە و هاندەری بەیەکەوەبون و یەکڕیزی بووە.

لەتەوەرێکی تردا، ئاماژە بەوەکرا لەپڕۆسەی پێکهێنانی حکومەتی عێراق و دیاریکردنی بەرکەوتەی هەرلایەنێک کرد و تەئکیدیمان کردەوە،_کە بۆپارتی سازان و تەوافوق گرنگە نەک پلە و پۆست، دەربارەی سەرۆک کۆمار جەنابی سەرۆک بەردەوام تەئکید دەکاتەوە کەپۆستی سەرۆک کۆمار ئیستیحقاقی کوردە و دەبێ لەناولایەنە سیاسیە کوردستانیەکان، میکانیزمێک دیاریبکرێت بۆ دەستنیشانکردنی کەسێک بۆ ئەو پۆستە.