لەهەولێر (10) شوێنی فرۆشتنی گۆشت داخرا
وا بەدواى کۆبوونەوەى ڕۆژی چوارشەممە 2022.4.27، لە دیوانى پارێزگا، لەبارەى نەخۆشی (تای خوێن بهربوون) (الحمی النزفیه) کە نهخۆشییهكی ڤایرۆسی زۆر مهترسیداره بۆ سهر ژیانی مرۆڤ و لهڕێگهی ئاژهڵهوه بۆ مرۆڤ دهگوازرێتهوه و بڕیاری پارێزگای هەولێر کە بەهیچ شێوەیەک ڕێگا نادرێت ئاژەڵ لەدەرەوەى کوشتارگەکان بەبێ پشکنینى ڤێتەرنەرى سەرببڕدرێت لەبەردەم دوکان و شەقامەماکان، ئەمڕۆ پێنچ شەممە 2022.4.28، لەژێرفەرمانی بەڕێز ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و بەسەرپەرشتی ڕاستەوخۆی بەڕێز نەبەز عەبدولحەمید، قائیمقامی قەزای ناوەندیی هەولێر، پۆلیسی شارەوانی و تیمەکانی پەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستی هەولێر، بۆ گرتنەبەری ڕێکاری پێویست بەرامبەر هەموو ئەو کەس و شوێنانەی کەپێشیلی ئەم بڕیارە دەکەن و ئاژەڵ لەدەروەی سەربڕخانەی فەرمی سەردەبڕن و دەبنە هۆی درووست بوونی مەترسی لەسەر هاووڵاتیان، هەڵمەتێکی فراوانیان ئەنجامدا و لەئەنجامیدا (10) شوێن داخران و ئەو بڕە گۆشتەی کەلەشوێنەکانیش بوو دەستیان بەسەر دا گیراو ڕێکاری پێویستی یاسایی بەرامبەر خاوەنی شوێنەکانیش دەگیرێتەبەر.