پەیامى پارێزگارى هەولێر بۆ (73)ساڵەی دامەزراندنى یەکێتى قوتابیان و لاوانى دیموکراتى کوردستان

پەیامى پارێزگارى هەولێر بۆ (73)ساڵەی دامەزراندنى یەکێتى قوتابیان و لاوانى دیموکراتى کوردستان

پەیامى پارێزگارى هەولێر بۆ (73)ساڵەی دامەزراندنى یەکێتى قوتابیان و لاوانى دیموکراتى کوردستان

بەڕێزان سکرتێر و ئەندامانى سکرتاریەتى ڕێکخراوى یەکێتى قوتابیان و لاوانى دیموكراتی کوردستان

بەبۆنەى (73)ساڵەی دامەزراندنى ڕێكخراوە تێكۆشەرەكەتان، پیرۆزبایی ئاڕاستەى ئێوەی بەڕێز و تەواوی كادیر و ئۆرگانەكانی ڕێكخراوەكەتان و هەموو لاوان و قوتابیانی کوردستان بەگشتیی و هەولێرى پایتەخت بەتایبەتى دەکەین.

لاوان و قوتابیان بەدرێژایی مێژوو ڕۆڵی دیاریان لە خەباتی ڕزگاریخوازیی کوردستاندا گێڕاوە و هەمیشە هێزی شۆڕش بوونە و وەک نەوەیەكی رۆشنبیر ڕۆڵی سەرەکییان هەبووە لە خەباتی نەتەوەییدا.

لەم یادەدا، وێڕای درود و سڵاو بۆ ڕوحى پاکی شەهید ( فەڕەنسۆ هەریرى ) کە لە ڕۆژى (18)ی شوبات بەدەستی تیرۆستان شەهیدکرا، و سەرجەم شەهیدانى ڕێگاى ڕزگاریخوازى کوردستان، لە سەرویانەوە بارزانى نەمر و کاکە ئیدریسى هەمیشە لەیاد، دەخوازین ڕۆڵى یەكێتی قوتابیان و لاوانی دیموكراتی كوردستان کاراتر و زیاتربێت لە پێناو گەشەسەندنى زانست و پێشخستنى وڵات و خزمەتکردنى نیشتیمان.

دووبارە ئەم یادەتان پیرۆزبێت

ئومێد خۆشناو
پارێزگارى هەولێر